Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ بهمن ۲۱, جمعه

رۆژئاوای كوردستان ئەگەری یەكگرتن و پارچەبوون




رۆژئاوای كوردستان ئەگەری یەكگرتن و پارچەبوون

نوسینی: مەولود ئافەند
لەچەند رۆژی رابردوودا و لەشاری هەولێر، كۆنگرەی رەوەندی كوردی سوریا بەبەشداری نوێنەری زۆر لەپارت و لایەنی سیاسی و ژمارەیەك لەكەسایەتی سەربەخۆ بۆ شرۆڤەكردنی رەوشی سوریا لەدوای كۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەعس بەڕێوەچوو. ئامانج و ستراتیژی سەرەكی ئەو كۆنگرەیە دروستكردنی ستراتیژییەكی هاوبەش بوو بۆ چارەسەری پرسی كورد لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد و مەسەلەی چارەنووسی كورد و دروستكردنی بەرەیەكی یەكگرتوو لەناو پارت و لایەنە سیاسییەكانی كورد لەرۆژئاوای كوردستاندا، كە لەئەگەری روخانی سیستەمی بەعس لەسوریا داهاتوویەكی نادیار چاوەڕوانی پرسی كورد دەكات لەو پارچەی كوردستان،هۆكاری سەرەكیشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی گوتاری یەكگرتووی پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كورد.
مەسەلەی ئەو پارچەبوونەی گوتاری كورد لەڕۆژئاوای كوردستان لەدوای ماوەیەكی زۆر لەخۆپیشاندان و ناڕەزاییە جەماوەرییەكان لەشارەكانی سوریا و كوژران و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتییانی سڤیل دێت، كە بۆشاییەكی بەرفراوانی دروست كردووە لەنێوان پارتەكانی كورد دا و تا ئێستاش نەیانتوانیووە ئەو بۆشاییە پڕبكەنەوە.
پێشكەوتنەكان لەوڵاتی سووریا بە هێزی جەماوەر، بەهەموو شێوەیەك دەرفەتی بۆ گەلی كورد لەو بەشەی كوردستان رەخساندووە، كە بە مافەكانیان بگەن، بەڵام مەرجی سەركەوتن لەئێستادا لەیەكگرتندایە، پێكهێنانی یەكێتیەكی نەتەوەییە كە دەتوانێ ببێتە بنەمایەكی سەرەكی بۆ خەباتی سیاسی كوردو بەشداری لەحكومەتی داهاتوودا كە لەدوای رووخانی دەسەڵاتەكەی ئەسەد دروست دەبێ. بەڵام ئەوەی كە لەكۆنگرەی رەوەندی كوردی سوریا لەهەولێر هەستی پێدەكرا، ئامادەنەبوونی پارتی (پەیەدە) بوو لەناو كۆنگرەدا، كە وەك پارتێكی نزیك لەپەكەكە پێناسە دەكرێ و خاوەنی میراتێكی زەنگینی پەكەكەیەو خاوەنی بەرخودانێكی مێژووییە لەرۆژئاوای كوردستاندا.ئەو پارتە  بە فەرمی لە دوای بڵاوبونەوەی بەیاننامەكەی حكومەتی هەرێم راگەیاند كە بانگهێشت نەكراون بۆ كۆنگرەی رەوەندی كوردی سوریا وەك ئەندام،ئەوەش پرسیاری زۆری دروستكردوە،بۆچی لەو كۆنگرەیەدا ئەو پارتە بەشداری نەكردوە لە كاتێكدا ئەم كۆنگرەیە ماوەیەكی زۆر ئامادەكاری بۆ كراوە،ئەجندای سەرەكی بانگهێشت نەكردنی پارتی (پەیەدە) بۆ ئەو كۆنگرەیەچییە؟ئایا دەكری پلاتفۆرمێكی سیاسی هاوبەشی پارتە ئۆپۆزیسێۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان لە هەولێر دروست بكرێ بە بێ بەشداربوونی پارتی یەكێتی دیموكراتیك (پەیەدە)ی كە لە ئاستی شەقامی كورد لە رۆژئاوای كوردستان خاوەن هێزێكی كاریگەرە و جەماوەریەكی زۆری هەیە.
ئەو فۆرمە لە دابەشبوونی پارتەكانی رۆژئاوای كوردستان بە ئاشكرا دیارە و لە ئێستاوە بەرنامەیەكی تایبەت هەیە بۆ مەسەلەی كەمكردنەوەی هەژموونی پەكەكە و پەیەدەی لە مەیدانی سیاسی سوریا لە داهاتوودا،بەشێك لەو كەسایەتی و لایەنانەی كە بەشداری ئەم كۆنگرەیە ببوون،پێشتر لە ناوخۆی سوریا لە رێگەی دەسەڵاتەوە پشتگیریان لێ دەكرا بۆ زیاتر قووڵكردنی ناكۆكییەكانی ناو ئەو حیزبانە كە لەو كاتەوە تا ئێستاش بە روونی خۆیا دەكات،بۆیە لە هەولێریش هەمان ستراتیژی زیاتر پارچەكردن و دەستەمۆكردن پراكتیزە كراوە لە رێگەی ئەو كەسایەتیانەوە كە لە داهاتووی سوریادا هیچ پێگە و شۆنێكیان نەماوە و لە هەموو روویەكەوە بۆ خەلكی كوردیش ناسراون.
بەم شێوەیەی ناكرێ باسی دروستبوونی بەرەیەكی یەكگرتوو بكەین بۆ خەباتی داهاتوو، لەكاتێكدا گەورەترین پارتی كورد لەو بەشەی كوردستان پەراوێزخراوە. لەو حاڵەتەدا ئەم كۆنگرەیە ئەو ئامانجە ناپێكێ كە بتوانێ خزمەت بەچارەسەری و ناكۆكییەكانی ناو لایەنە سیاسیەكان بكات،ئەگەر بانگهێشت كرابن و خۆیان نەچوونە،وەك لە روونكردنەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە،دیسانەوە ئەنجامەكە یەك شتە، كە پەرتەوازەیی و یەكنەگرتوویی كورد نیشان دەدات.
دیارە مێژووی كورد هەمیشە بەو ئەزموونە تاڵ و تێكدەرانەدا دەرباز بووەو ئێستاش گوتاری یەكگرتووی كورد نەك تەنیا لەپارچەی رۆژئاوای كوردستان،بەڵكو لە پارچەكانی تریش بوونی نیە،هێز و لایەنە سیاسیەكانی كورد لەبەر بەرژەوەندی حیزبی و بیركردنەوەی "من برا گەورەم" ناتوانن خۆیان یەكبخەن و ستراتیژییەكی یەكگرتوویان هەبێ بۆ گەیشتن بە مافە سەرەكییەكانی گەلی كورد.
رۆژئاوای كوردستان لەناو قەیرانێكی قووڵی پارچەبوون و ناكۆكی حزبایەتیدایە لەئێستادا، زۆربوونی پارت و لایەنی سیاسی كورد لەسوریا و دابەشبوونی بەسەر دووبەرەدا بووەتە گەورەترین لەمپەر لەپێش خەباتی كورد لەو پارچەیەدا، تەنانەت ئۆپۆزیسیۆنی سوریا لەئێستادا سەری سوڕماوە لەو دابەشبوونەی ناو پارتەكانی كورد لەسوریا. هەر ئەمەش بوو وایكرد كە سەرۆكی ئەنجومەنی ئینتیقالی سوریا لەئەنكارا هێرش بكاتە سەر كورد و بەمەسەلەی جیاخوازی و پارچەكردنی خاكی سوریا سەركوتیان بكات.
دوای كۆنفرانسی ئەنكارا كە بەشێكی زۆر لەهێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بەشداریان تێدا كرد، لەوێش مەسەلەی پارچەبوون و ناكۆكی ناوخۆی پارت و لایەنە سیاسیەكانی كورد هەر وەك خۆی بێ چارەسەری مایەوە، لەئەگەری هەر گۆڕانكارییەك لەداهاتووی سوریادا، پرسی كورد وەك مژاری سەرەكی دەبێ گفتوگۆی لەسەر بكرێت و هەموو هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنیش دەبێ لەو قۆناغەدا بیر لەكۆتایی پێهێنانی ناكۆكییەكانیان بكەنەوەو بیر لەپرسە چارەنووسازەكانی كورد بكەنەوەو بتوانن بەشێوەیەكی دیموكراتیك بەشداری پرۆسەی سیاسی نوێ لە سوریادا بكەن.
سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل-کورد
-----------------------
ارتش اسرائیل فن آوری جدیدی را در سیستم دفاع موشکی خود آزمایش کرد

گزارش بخش فارسی رادیو اسرائیل-   اسرائیل برای دفاع شهروندان از خویش در برابر موشک های بالیستیک دشمن آماده می شود.
با توجه به افزایش شایعات منتشره پیرامون حمله احتمالی اسرائیل به تأسیسات اتمی ایران و واکنش ایران با شلیک موشک های بالیستیک به سوی اسرائیل، اعلام شد که اخیراً سیستم ضد موشکی "ختس" (پیکان) مورد آزمایش قرار گرفته است. در جریان آزمایش ها، یک جنگنده "اف – 15 " نیروی هوایی موشکی را که قرار بود از سوی سیستم "ختس" هدف قرار گیرد روانه فضا کرد و سیستم راداری دفاع موشکی اسرائیل آن را شناسایی نمود و مشخصات موشک را به مرکز آتشباری اطلاع داد ولی برای انحراف موشک هدف، سیستم "ختس" موشکی را نفرستاد.
وزارت دفاع اسرائیل اعلام کرده که آزمایش ارتباطی با حمله احتمالی به تأسیسات اتمی ایران نداشته و تنها به این دلیل انجام گرفته که پیش از تحویل سامانه "ختس به نیروی هوایی، از کارآمدی آن اطمینان حاصل شده باشد.
--------------------
لابیهای ولایت در ان بی سی یا به اصطلاح شبکه ان بی سی آمریکا
اتهام زنی ان. بی. سی: اسرائیل به مجاهدین آموزش داد تا دانشمند اتمی ایران را بکشند

گزارش بخش فارسی رادیو اسرائیل-   مقامات اسرائیلی گزارش یک شبکه تلویزیونی آمریکایی را با سکوت برگزار کردند که در آن ادعا شده بود اسرائیل با کمک سازمان مجاهدین خلق موجب ترور برخی از دست اندرکاران برنامه های اتمی حکومت اسلامی ایران شده است.
شبکه تلویزیونی "ان. بی. سی" آمریکا در گزارشی از قول مقامات دولتی در واشنگتن که از آن ها نام نبرد نوشت که اسرائیل گروهی از افراد سازمان مجاهدین خلق را آموزش چریکی داده تا بتوانند عوامل دست اندرکار امور اتمی رژیم ایران را نابود کنند.
این ادعا تا کنون بارها از سوی منابع اطلاعاتی خارجی عنوان شده، ولی اسرائیل به طور اصولی به این گونه مطالب واکنش نشان نمی دهد.
اسرائیل هیچگونه مسئولیتی را در مورد کشته شدن شماری از دست اندرکاران برنامه های اتمی رژیم ایران به عهده نگرفته و پرزیدنت شیمعون پرس، رییس جمهوری چندی پیش گفت: «تا آنجا که اطلاع دارم، اسرائیل در این ماجراها دستی نداشته است».
/////////////////////
واشینگتن پست: حمله به ایران قطعی است؛ زمان آن مطرح است


گزارش بخش فارسی رادیو اسرائیل-   دبیر مجمع تشخیص مصلحت جمهوری اسلامی، آقای محسن رضایی به جامعه جهانی هشدار داد که از "تهدید" حکومت ایران دست بردارند؛ چرا که به گفته او، در صورت ادامه تهدیدات، این غربی ها هستند که "بیشتر ضرر می کنند". او افزوده گفت: «ما امیدواریم که دشمنان کاری نکنند که ایران وارد تهدید شود». وی این سخنان را روز گذشته، در یک کنفرانس خبری در جزیره قشم بیان کرد.
همزمان، روزنامه آمریکایی "واشینگتن پست" نوشت که در کاخ سفید، دیگر بحثی بر سر درصد احتمال حمله ایران نیست، بلکه آنچه اکنون مطرح است، زمان حمله می باشد.
به نوشته "واشینگتن پست"، از آنجا که تمامی راه های صلح آمیز برای متوقف کردن برنامه اتمی ایران آزموده شده، گزینه های موجود برای رسیدن به این هدف به شدت کم شده اند و شاید پرزیدنت باراک اوباما ناچار شود تا پیش از به پایان رسیدن دوران ریاست جمهوری اش در پایان سال جاری میلادی، دستور حمله به تأسیسات اتمی ایران را صادر کند.
دیگر نشریه معتبر آمریکایی، "فارین افیرز" نیز در تحلیلی به قلم مشاور پیشین وزیر دفاع آمریکا در امور ایران، نوشت: رویدادهای چند ماه اخیر نشان می دهد که ایالات متحده و ایران به سرعت به سوی یک نبرد نظامی پیش می روند و ممکن است این جنگ، در "آینده نزدیک" روی دهد.
در این میان، ده ها تن از اسرائیلیان ضد جنگ شب گذشته در برابر ساختمان وزارت دفاع در تل آویو گرد آمدند تا مخالفت خود را با اقدام نظامی علیه تأسیسات اتمی جمهوری اسلامی اعلام کنند.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر